Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئالنگاریی و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری ناوچەکە کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان  هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و بەردەوامی و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانرا.

هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی  فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان هەرگیز ڕۆلی دۆستانە و ئیجابی گەل و حکوومەتی فەڕەنسا لەبیر ناکات کە لە قۆناغە سەختەکاندا هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی کوردستان بوون، و هەروەها باسی لە هەڵوێستی سەرۆک فرانسوا میتران کرد لە پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی گەلی کورد لە ساڵی 1991 و هەوڵدانیان لە دەرکردنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام و پاراستنی گەلی کوردستان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە.