Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (فاتمە محەمەد تاوگۆزی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتمە محەمەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (فاتمە محەمەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فاتمە محەمەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (فاتمە محەمەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤