Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل، پسپۆر لە جوگرافیای سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دانوستان ھەیە لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بەپێی زانیاریەکانم ھەندێ نەرمی ھەیە بەرامبەر بەو مەرجانەی پارتی ھەیە بۆ بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەگەر بێت و بگەنە ئەنجامێک و مەرجەکانی پارتی جێبەجێ بکرێن ئەوە پێشبینی دەکەین ھەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک دوا بخرێت و ھەموو ھێزە سیاسیەکان بەشداری تێدا بکەن.

ئەو پرۆفیسۆرە گوتیشی"  لەڕووی یاسایەوە رێژەی بەشداری دەنگدەران چەندبێت کێشە نییە ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھەڵبژاردنی بەبێ بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان عاقیبەتی باش نابێت، چۆن سەدر پرۆسەی سیاسی پەکخستوە لە عێراق بەھەمان شێوە ھەڵبژاردن بکرێت و پارتی بەشدار نەبێت ئەوە سیستەمی حوکمڕانی لەھەرێمی کوردستان شەلەل دەبێت.
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل جەختی کردەوە" رێگای دروست ئەوەیە مەرجەکانی پارتی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن جێبەجێ بکرێن پارتی بەشداری ھەبێت لە پرۆسەکە، ئەگەر بۆ چەند مانگێکیش پرۆسەکە دوا بخرێت ئەوە ئاساییە تا پێکەوە ھەڵبژاردن بکرێت.
قائید میرۆ