Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو خۆمان بۆ وەرزی ھاوین و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاو ئامادەکاری دەکەین، لە چەند رۆژی  داھاتوو کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی بەڕێوەدەچێت و تێدا پلانەکانی ئەمسال بۆ وەرزی ھاوین ئامادە دەکرێن، چونکە ئێمە ساڵانە پلانمان ھەیە بۆ وەرزی ھاوین و کێشەی ئاو.

جێگری پارێزگار دەشڵێت" ئەو شوێنانەی لە ھەولێر پێویسیتان بە لێدانی بیر ھەیە بیری ئاویان بۆ لێدەدرێت ئەوانەشی پێویستیان بە راکێشانی کارەبا ھەیە بە ھەمان شێوە کارەبایان بۆ دابین دەکەین، ھێلی ئاوی ئیفراز بۆ ھەندێ شوێنی پێویست دابین دەکرێت و ھێلەکانی ئاو نوژەن دەکرێنەوە.

مەسعود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" لەبەر ئەوەی ھێشتا وەرزی گەرمان بە تەواوەتی نەگەیشتووتە ھەولێر لە ئێستادا زۆر لەبەرچاومان روونیە لە چ ناوچەیەک کێشەی ئاو دروست دەبێت، بەڵام لەگەل ئەوەشدا وەک حکوومەتی خۆجێی ھەولێر ئامادەکاری تەواو دەکەین بۆ دابین کردنی ئاو و خۆمان ئامادە دەکەین ئەگەر لە شوێنێک کێشەی ئاو دروست بێت چارەسەری بکەین.
قائید میرۆ