Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرا.