Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ

‏‎لەبەر گۆڕینی میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەپێی نووسراویان ژمارە ٤٢١٦ لە ٢٢/٤/٢٠٢٤، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەینەوە ئەوانەی کەوا بە بێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هێناوە تا ئیستا بۆیان هەژمار نەکراوە، تا ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارگێر و سەرچاوە مرۆییەکان / کاروباری دیراسات بكەن و پێویستە خودی خۆیان ئامادە بن و فۆرمی داواکراو کە لینکی دانراوە بە پڕكراوەیی لەگەڵ خۆیان بێنن.