Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕ کرا کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، و ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.