Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئیمام ئۆغڵو بۆ فەلاح حەسەن: خۆم بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانم

ئیستەنبوڵ-KDP.info- ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاماژە بەوە دەکات، میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی گەنجانی دیموکراتی ئەوروپا کە لە ڕێگەی فەلاح حەسەنی گەنجی کوردەوە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاراستەی کرابوو، ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سوپاسی گەلانی ئەوروپا دەکات.

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هەوڵیانداوە پردی دۆستایەتی ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو و لاوانی ئەوروپا دروستبکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمام ئۆغڵو پیرۆزبایی لە گەنجانی کوردستان کرد کە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی لە ڕێگەی سیاسەتەوە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن.

فەلاح حەسەن گوتیشی: ئیکرەم ئیمام ئۆغلو ستایشی گەلی کوردستان دەکات و پێی وایە میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنە، بۆیە خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

كارزان حه‌یده‌ر