Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاوێژکاری پێشووی مام جەلال: حزبەکانی دیکەش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی پارتی

ھەولێر-KDP.info- حاکمی پێشووی سەربازی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ڕاوێژکاری پێشووی مام جەلال، پێی وایە پێداگیری پارتی بۆ ئەم قۆناغە گرنگ بوو، بەڵام زۆر شتی دیکە ماوە کە دەبێت پارتی ھەنگاوی بۆ بنێت و لەگەڵ بەغدا بگاتە بڕیاری کۆتایی لەبارەیانەوە.

حاکم حەمدی گلی، ڕاوێژکاری سەربازی پێشووی مام جەلال، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێداگیری پارتی گرنگ بوو بۆ ئەم قۆناغە، ستۆپێکی بە بەغدا کرد لەوەی زیاتر فشار لەسەر کوردستان نەکات و ئەو جوڵەی پارتی نەبوایە بەغدا زیاتر فشاری دەکردوو بەھیچ ڕازی نەدەبوو، تەنانەت ناوی ھێزی پێشمەرگەیان بۆ بڕۆشتایە باوەڕیان نەدەکرد بیانووی دیکەیان دەگرت، وێرای ئەوەی پێداگیری سەرۆکی حکوومەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پەیامەکانی بۆ بەغدا ھۆکاربوون بۆ ئەوەی جۆرێک لە کردنەوەی گرێکوێرەکان دەست پێبکات".

ڕاوێژکاری پێشووی مام جەلال پێشی وایە: "ھەنگاوی دیکەی گرنگ ماوە پارتی کاری لەسەر بکات ئەویش بابەتی ھەناردەکردنی نەوت و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دووربێت لە دیزاینی پێشوەختە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و بوودجەی ئێستای حزبەکانی دیکەش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەوەی پارتی کردی دروست بوو نەک ئەوەی کە بکەوێتە دوای شەپۆلی سۆشیال میدیا و قسەی بێ مانا کە حزبی سیاسی قائید ئەوەیە کە ئاراستەی گەل بکات نەک ھەر ڕۆژەو قسەیەک بکات".

 

کارزان هەورامی