Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی کارەبا: بڕیاری حکوومەتی ھەرێم لە بەرژوەندی خەڵک دایە

ھەولێر_KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوون بەرێژەی ٢٠%ی قەرزی کارەبا لە بەرژوەندی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دایە، چونکە قەرزێکی زۆر لەسەر خەڵک کەڵەکە بووە.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خۆشبوون لە قەرزی کارەبا بەڕێژەی ٢٠% بڕیارێکە لە جێگەی خۆیدایە و زۆر گرنگە و لەبەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە و سوودێکی زۆری بۆ خەڵک دەبێت، چونکە قەرزێکی زۆری کارەبا لەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کەڵەکە بووە.
ئومێد ئەحمەد گوتیشی، ئەمە جاری یەکەم نییە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوون دەردەکات، لە ساڵی ٢٠٢١وە تا ئێستا ساڵانە لێخۆشبوونی ڕێژەیی لە قەرزی کارەبا ھەبووە، ئەمساڵیش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی دەکرد جێگەی خۆشحاڵییە و لەبەرژوەندی ھاووڵاتییان دایە.
ئەحمەد باسی لەوەش کرد: قەرزێکی زۆری کارەبا لەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کەڵەکە بووە، دەگاتە ترلیۆنێک و ٣٠٠ملیار دینار، بۆیە خەڵک سوودێکی باش لەم بڕیارە وەردەگرن
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نۆ بڕیاری دەکرد، یەکێک لەوانە لێخۆشبوون بوو لە قەرزی کارەبا بەڕێژەی ٢٠%، ئەمەش بووە جێگەی خۆشحاڵی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم