Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد چاوشین ڕەزگەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد ڕەسوڵ باپیر ڕەزگەیی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (محەمەد ڕەسوڵ باپیر ڕەزگەیی)

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد ڕەسوڵ باپیر ڕەزگەیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (محەمەد ڕەسوڵ باپیر ڕەزگەیی) ناسراو بە(محەمەد چاوشین ڕەزگەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت . 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی نیسانی ٢٠٢٤