ھەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی پرسی بودجە و مووچەی گەیشتە بەغدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئامانج لە سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.