Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جگە لەو دوو پرۆژەیە بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی تریش دادەنێین

سۆران-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەردی بناغەی دوو پرۆژە لە گوندی کەورینی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵگورد شیخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەردی بناغەی دوو پرۆژە لە گوندی کەورینی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژەکان یەکێکیان خۆی لە دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی دەبینێتەوە و پرۆژەکەی دیکەش راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەیە بۆ دانیشتووانی گوندی کەورین.

هەڵگورد شێخ نەجیب، دەڵێت: جگە لەو دوو پرۆژەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دیکەی گرنگ دادەنێن و ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئاستەنگەکانی بەردەم کابینەی نۆیەم، بەڵام کابینەکە لە بنیادنانی پرۆژەی نوێ و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوامە.