ھەولێر-KDP.info- بههۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.
کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان لە پرسەنامەیەکدا رایگهیاندووه، بەناوی خۆم و کڵێسای کلدانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە فەخامەتتان و خانهوادهی بارزانی دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوشکتان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، داوا لە خوای گەورە دەکەم رەحمی پێبکات و ڕەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت، تەندروستی و سەلامەتیتان پێببەخشێت و لە هەموو ناخۆشییەک بتانپارێزێت.