Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هێز و لایەنە سیاسییەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند

ھەولێر-KDP.info- ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ سوننه‌ و شیعه‌كانی عێراق بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوشكی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم، ئوسامه‌ نوجه‌یفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدان و (سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌ی عێراق) و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ له‌ پیرمام به‌شدارییان له‌ پرسه‌ی خاتوو (زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی) خوشكی سه‌رۆك بارزانی كرد و پرسه‌ و هاوخه‌می خۆیان گه‌یانده‌ سه‌رۆك بارزانی.

هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی) خوشكی سه‌رۆك بارزانی، هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.