Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شای ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای شانشینی ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 24ـی شوباتی 2024 شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای شانشینی ئەردەن لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی (زەکیا مستەفا بارزانی)ی خوشکی سەرۆک بارزانی.