Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی نوێی لقی یەک: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەم هەمیشە لەناو جەماوەر بم"

بەرپرسی نوێی لقی یەکی پارتی لە دھۆک ئاشکرایکرد، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی وەک بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەست بەکار دەبێت و دەشڵێ: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی دەدەم لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدابم و لە ناو جەماوەر بم. 

 

د.نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی نوێی لقی یەکی پارتی  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان وەک بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیار کراوم و لەچەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بەکار دەبم، ئەوەش شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە متمانەیان پێدام ئەرکی بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دھۆک وەر بگرم، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دوای ڕێکارەکان دەست بەکارببم.

 

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان دەدەم لە ئاست بەرپرسیاریەتی دا بم وموەک بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە پارێزگای دھۆک ئەرکەکانم جێبەجێ بکەم، بێگومان کار بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پارتیمان و فەرمان و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی دەکەم.

 

د.نەوزاد عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: من لە ڕۆژی دەستبەکاربوونم بەڵێن دەدەم یەکەم جار خوای گەورە لە خۆم ڕازی بکەم، دووەمیش خانەوادەی شەھیدان دواتر سەرۆک بارزانی، چونکە بەرپرسیاریەتی ئەرکێکی قورسە لە ھەر شوێن و پێگەیەکدا بێت پێویستە مرۆڤ خزمەتکاری خەڵک بێت، خەڵکی دھۆک و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان چاویان لە ئێمەیە، ئێمەش پێشمەرگە ئاسا خزمەتیان دەکەین. 

 

قائید میرۆ