Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سەرۆكی شارەوانیی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر کرا

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر کۆتایی بە ئەرکەکانیان هات و بۆ راییکردنی کارەکان دوو ئەندازیار بە وەکالەت لە شوێنەکانیان دەستبەکاربوون.

وەزارەتی شارەوانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، وەک رێزگرتنێک پێشوازیان لە هەر یەک لە عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد و سەرتیپ خالید ئیسماعیل كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە پۆستی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لەکار و ئەرکی داهاتوویاندا.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر هەردوو ئەندازیار، كارزان عەبدولهادی تەها و مەریوان هادی ئیسماعیل وەكوو سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە وەکالەت و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە وەکالەت دەستنیشان كرد، بە مەبەستی راییکردنی کارەکانی هەردوو فەرمانگەکە.