Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ده‌قی نامه‌كه‌ی مەسروور بارزانی بۆ سه‌رۆككۆمارى ئازه‌ربایجان

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایى بۆ ئیلهام عەلییێڤ نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایى بۆ ئیلهام عەلییێڤ، سه‌رۆككۆمارى ئازه‌ربایجان نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە نامەکەدا مەسروور بارزانی "گەرمترین پیرۆزبایی" لە عەلیێڤ کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆمار و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئامادەیی هه‌رێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا"دووپاتکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 7-2-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان بەڕێوەچوو. ئیلهام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە و زیاتر لە سەدا 92ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.