Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتی مامۆستایان بۆ خزمەتکردنی چینی مامۆستا دوو گرێبەستی ئەنجامداوە

ھەولێر _KDP.info_  سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتی: دوو گرێبەستمان وەکو ھاوکاری و خزمەتکردنی چینی مامۆستا ئەنجامداوە یەکێکیان ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستا دەدرێت، ئەوەی دیکەیشیان لەگەڵ تاقیگەیەکە و لە پشکنین داشکاندن بۆ مامۆستایان دەکرێت. 

عیسا حوسێن عەزیز، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گرێبەستێکی تازەمان لەگەڵ تاقیگەی میدلاین لە ھەولێر ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی ھەر مامۆستایەک بۆ پشکنینی نەخۆشی بچێت سەردانی ئەوان بکات لە کۆی گشتی پشکنین ٣٠% داشکاندنیان بۆ بکات، لەبەر ئەوەی ئێستا دۆخی دارایی باش نییە و ئێمەش دەمانەوێت کارێک بکەین خزمەتی چینی ماموستایان بکرێت، بۆیە ھەرکارێکی دیکە بزانین لە خزمەت مامۆستایاندایە ئەنجامی دەدەین. 

عیسا حوسێن عەزیز گوتیشی: مامۆستایان تەنیا ناسنامەی یەکێتی ماموستایانیان پێبیت تاقیگەکە ئەو داشکاندنەیان بۆ دەکات. 

دەشڵێت: پێشتر گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێلیش کردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە قیست بدرێتە ماموستا و قیستەکەشی لەسەر مووچە بێت، تا ئێستا پشتگیریمان بە ٥٠ مامۆستا دایە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا ڕابکێشن، بەڵام ئێستا بەھۆی  خراپی دۆخی دارایی ماموستا کەمتر دەچن کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست. 

 

بڵند ئیبراھیم