هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/7، به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، پله‌ى نوێى پێنج ئه‌فسه‌رى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى بۆ به‌ستن پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیانى واژۆ كرد و بۆ لیوا ڕوكن و لیوا به‌رزكرانه‌وه.
له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى لێ‌كردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگى و پێویستیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ناوى پێشمه‌رگه ناوێكى پیرۆزه و پێویسته وابه‌سته‌یى و ئینتیماى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه بۆ خاك و نیشمان و گه‌له‌كه‌ى بێت و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى خێرا و جددى بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێویست زانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ربڕى.
لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان پله‌دارانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سوپاس و پێزانینان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گرنگیدانیان به پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و به‌ڵێنى پێشمه‌رگانه‌ى دڵسۆزى و خزمه‌تى نیشتمانیان دووپات كرده‌وه.