Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی زاخۆ پێنج ھەزار ھەلیکار دەڕەخسێنێ

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی زاخۆ پێنج ھەزار ھەلیکار دەڕەخسێنێ و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی ھەرێم و عێراق لەڕووی پیشەسازیەوە.

ئەندازیار جگەرخوین تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پڕۆژەی دەڤەری پیشەسازی لە چەندین رووە کاریگەری لەسەر زاخۆ ھەیە لەوانەش گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و کەم کردنەوەی ھاوردەکردنی کالا بۆ ناوھەرێمی کوردستان، ھەتا کاریگەری لەسەر ژێرخانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت، بەپێی پێشبینی ئێمە دوای تەواوبوونی زیاتر لە پێنج ھەزار دەرفەتی کار دەرەخسێنێ بۆ ھاوڵاتیان و بازرگانان.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی" نەخشەی پرۆژەکە بەگوێرەی ستاندەردنی جیھانی دیاری کراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی گەیاندنی خزمەت گوزارین بۆ دەڤەری پیشەسازی زاخۆ ھەموو خزمەت گوزاریەک بۆ پڕۆژەکە دابین دەکرێت.

ئەندازیار جگەرخوین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" دەڤەری پیشەسازی زاخۆ یەکێکە لە پڕۆژەکانی ستراتیژی کەرتی پیشەسازی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکەش بۆ گەیاندنی خزمەت گوزاری بووە بۆ ناوچەی پیشەسازی، دەڤەرەکە زۆر بەرفراوانە بۆ کەرتی پیشەسازی و شوێنی ١٠٨ کارگەی تێدا کراوەتەوە و لەسەر رووبەری جیاواز، ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە خۆ دەگرێت.
قائید میرۆ