تا دێت پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان پێشوازی فراوان و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری لێده‌كرێت، به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زۆرینه‌ی کورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و دیاله و به‌غدا به لیستێكی به‌هێز و تۆكمه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه، له خولی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا پارتی زۆرینه بووه به جۆرێك به‌بێ پارتی نه‌توانراوه پۆستی پارێزگار یه‌كلا بكرێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پارتی له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و دیاله و له به‌غداش چاوه‌ڕوانی كورسی زۆرینه ده‌كات، نازم هه‌ركی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخستنی پارێزگای نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتی: بانگەشەکانمان لە سنوورەکە بەردەوامن، بەربژێرەکانمان بێ گرفت کارەکانی خۆیان دەکەن، تادێت له سنووری نه‌ینه‌وا پشتیوانی جه‌ماوه‌ری بۆ پارتی زیاتر ده‌بێت، چاومان له‌وه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كورسی بهێنین و بتوانین به بڕیاری ئێمه پارێزگا یه‌كلا بكرێته‌وه، له ڕۆژی بانگه‌شه‌ی لیستی پارتی ئاستی جه‌ماوه‌ر پێشبینی نه‌كرا و بوو، له ماوه‌ی ڕابردوو كاری زۆر باشكراوه.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت: ئێمە ٥٢ بەربژێرمان لە سنووری نەینەوا هەیە، ٢٢ بەربژێریان دەکەونە سنووری قەزای شنگالەوە، ڕێکخستن و جەماوەرێکی زۆر باشمان لە شنگال هەیە، لە هەڵبژاردنی ٢٠٢١یش هەر چوار کورسییەکەمان بردەوە، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ناو سه‌نته‌ری مووسڵ و شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه چاوه‌مان له كورسی زیاتره.
ئەوەشی خستە ڕوو: پارێزگای نەینەوا بۆ ئەم هەڵبژاردنە یەک بازنەیە، بۆیە بەربژێری شنگال دەتوانێت لە مەخموور و ناوچەکانی دیکەش دەنگ بهێنێت، یان بەربژێری نەینەوا لە هەر جێگایەکی دی دەنگ بهێنێت، ئەمەش ئاسانکارییەکی باشە بۆ ئەوەی دەنگەکان نەفەوتێن.
هه‌رله‌م باره‌وه لوقمان كاكه‌یی، به‌رپرسی ڕێكخستنی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: پارتی له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له كه‌ركووك ده‌نگی زۆرینه‌ی هێناوه و به‌ربژێری پارتی له ئاستی كه‌ركووك یه‌كه‌م بووه له‌م هه‌ڵبژاردنه چاومان له كورسی زیاتره و چاوه‌ڕوانین ده‌نگی پارتی زیاتر بێت و ژماره‌ی كورسییه‌كانیش زیاتر ببێت چونكه له ئیستاوه په‌رۆشی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی پارتی ڕەنگی داوه‌ته‌وه و ڕۆژانه كاندیده‌كانمان له‌ناو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كه‌ركووكن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پارتی هه‌وڵ ده‌دات له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كان یه‌كه‌م بێت له‌و شاره و پیشبینی باشمان بۆ هاتووه‌ته‌وه لە ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسی و توێژینه‌وانه‌ی كراون.
هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا یه‌ك به‌ربژێری هه‌یه ئه‌ویش خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره و چاومەن له‌بردنی كورسیەکە.