Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی ماڵان بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بوون و ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بۆیە بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوت بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

دکتۆر سەباح سوبحی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەر کراوە و رێکارەکانی تەواو بوون و ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک 60 هەزار دینارە.

ناوبراو گوتیشی، بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەپێی پێویستیی هەرێمی کوردستان نەوتەکە رەوانە دەکرێت، بۆیە ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

بڵند ئیبراهیم