Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیاری سەرفکردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق درا

بەغدا_KDP.info_  نوێنەری  هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق گوتی: وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق بڕیاری لەسەر سەرفکردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دا و لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەکاردەبن.

نوێنەری  هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەبەرەت بە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق ئیمزای لەسەر سەرف کردنی مووچەکانیان کردووە و لەماوەیەکی نزیکدا چەند ڕێکارێک ماوە تەواو دەکرێن و دەستبەکار دەبن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: ئەو دوو لیوایە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەو شوێنانەی بۆشایی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە دابەش دەکرێن و جێگیر دەبن و پارێزگاری لێ دەکەن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەو ناوچانە و سود و دەستکەوتێکی گەورەش دەبێت بۆ پاراستنی کورد لە ناوچەی سەرگەڕان، دوبز، مەخمور و ناوچەکانی دیکەی کوردنشین.

بڵند ئیبراهیم