ھەولێر-KDP.info- بهنگین رێكانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق قسەم کردووە، بەلێنمان وەرگرتووە و گوتوویانە، ئەگەر سبەی شاندی هەرێم بێتە بەغدا ئەوە کێشەکە تەواو دەبێت.
بهنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی هەرە سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەمجارە ئەوەیە، دوو سیستەمی جیاواز هەیە لە هەژمارکردن، لەوانەیە هەردوولا هەوڵی ئەوە بدەن هەردوو سیستەم لەگەڵ یەک بگونجێنن.
گوتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق قسەم کردووە، بەلێنمان وەرگرتووە و گوتوویانە، ئەگەر سبەی شاندی هەرێم بێتە بەغدا ئەوە کێشەکە تەواو دەبێت، ئەگەر نوسراوەکان دروست بن.
بهنگین رێكانی دەشڵێت: کەشەکە ئەرێنییە لەلای پەرلەمانی عێراق و حکوومەتیش، وەکی گوتم، کێشەکە تەکنییکییە، بەدڵنییایەوە 700 ملیارەکەش دێت.
سەبارەت بە دروستکردنی پرۆژە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان رایگەیاند، لەسەر دوو بنەما پرۆژەکان دروست دەکەین، یەکەم لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان، دووەم لەسەر بنەمای پێویستییە خزمەتگوزارییەکان، چونکە هەندێک شوێن پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر هەیە لە هەندێک شوێنی تر.