Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەیەک لە راگەیاندنی پارتییەوە

بەڕێز هەڤاڵ و هاوکارمان (سەعدوڵڵا ئاکرەیی) نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و هاوکاران و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورەش خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣