بە خەمگینییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (رەنج)ی کوڕتانمان بیست، بەو کۆستەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشیی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و هاوکار و دۆستان و ئازیزان مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە جێگەی جوانەمەرگ بەهەشت بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
27/9/2023