بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(شێخ عەلی شێخ حسێن) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(شێخ عەلی شێخ حسێن) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. خوالێخۆشبوو (شێخ عەلی شێخ حسێن) یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکانی رێبازی بارزانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتییەکی ناسراو و دیاری سنووری پارێزگای سلێمانی بوو. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە... داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
25/9/2023