بایرام بۆزیەل، سەرۆکی "پارتی سۆسیالیست _ کوردستان" دەڵێت: لە سەردانمان بۆ لای سەرۆک بارزانی دەربارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە گفتوگۆمان کرد و گوێمان لە هەموو شیرەت و ڕاسپاردەکانیان گرت، چونکە سەرۆک تەجروبەیەکی گەورەی هەیە.
بایرام بۆزیەل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێستا کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە ڕەوشێکی ناخۆشدان، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی سەرۆک بارزانیمان کرد چونکە سەرۆک تەجروبەیەکی درێژی هەیە و لە ناوچەکەشدا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە.
گوتیشی: سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی پێ ڕاگەیاندین بۆ هەموو جۆرە پێڤاژۆیەکی ئاشتییانە و یەکڕیزی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
گوتیشی: ئێستا دۆخی کوردان لە هەموو شوێنێک هەستیارە و سەرۆک بارزانی پشتیوانی هەموو لایەنە کوردییەکانە، ئەوانەی داوای یەکڕیزی دەکەن.
پشتیوانی خۆی بۆ ئێمە دەربڕی کە یەک ڕیز و یەک هەڵوێست بین.
کــاروان باعەدری