Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارێزگاری دهۆک: بەردەوام دەبین لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەڵێت، "هەرچەند ئابووری کوردستان بەهێزتر ببێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیشمان زیاتر دەبن".

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەمیانی دانانی بەردی بناغەی رێگەی گوندی هەورسکێ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەردەوام دەبین لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییانمان. چەند ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێزترببێت، دڵنیابن لەوەی زیاتر پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەشکی هاووڵاتییان دەکرێن و جێبەجێ دەکرێن".

زۆرینەی دانیشتووانی گوندی هەورسکێ ئەرمەنین. عەلی تەتەر ئاماژەی بەوە کرد، "ئەرمەنییەکان پێکهاتەیەکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانن، بە درێژایی سەدان ساڵ، کورد و ئەرمەن پێکەوە لەم دەڤەرە ژیاون؛ ئەوەی لە توانامندا بێت بۆ پێشکەشکردکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە خوشک و برا ئەرمەنەکانمان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامی دەدەین".