Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆمسیۆن: لەم مانگە دەرگای تۆمارکردنی کاندید، لیست و هاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە

دهۆک_KDP.info_  بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکەین و لەم مانگەش دەرگای تۆمارکردنی کاندید، لیست و هاوپەیمانی دەکرێتەوە.
خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەم ڕۆژانە خشتەی ئامادەکاری کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بگاتە دەستمان، دەست بە ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، بەپێی ئەو خشتەیەی دادەنرێت دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین، هەر چەندە بڕیار بوو پێشتر بگاتە دەستمان بەڵام دواکەوت بۆ چەند رۆژی داهاتوو.
خالید عەباس گوتیشی: بڕیارە لەم  مانگەش دەرگای تۆمارکردنی ناوی کاندیدان، لیست و هاوپەیمانی بکرێتەوە، دەتواندرێت خۆیان تۆمار بکەن، چاوەڕێ دەکرێت ماوەی مانگێک بۆ خۆ تۆمارکردن دیار بکرێت.

بڵند ئیبراهیم