یاریدەدەری بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا ڕایگەیاند: پارتی ئامادەکاریی دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواو لیستی کاندیدانیشی تەواوکردووە.
نازم هەرکی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی ٥٢ کاندیدی هەیە بۆ پارێزگای نەینەواو لە لقی یەکی دهۆک(٢) کاندید، لقی چاردەی نەینەوا(١٧) کاندید، لقی هەڤدەی شنگال (٢١)کاندید، لقی بیستی شێخان(٥)کاندید و لقی بیست و سێی مەخموور(٧) کاندید.
گوتیشی: ١٣ کاندید ڕەگەزی مێن و ٣٩یش لە ڕەگەزی نێرن، بە وردی هەموو پێکهاتە و ئایینەکان و هەموو ناوچە جیاوازەکان لەبەرچاوگیراون بۆ دیارکردنی کاندید.
کـــــاروان بــــاعەدری