Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی سلێمانی


بەڕێزان بەڕێوەبەر و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سلێمانی.

بە بۆنەی(١٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی سلێمانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ئازیز و بینەر و بیسەرانی کەناڵەکەتان دەکەین و، کار و چالاکی و بەرهەم و بەخششەکانتان بەرز دەنرخێنین، هیوادارین هەردەم لە پێشکەوتندابن.

تەلەڤزیۆنی سلێمانی، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی لە ڕابردوودا ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە و، دوای گۆڕانکاری و نوێکردنەوەیشی ئومێدەوارین هاوشان لەگەڵ کەناڵە ڕادیۆییەکەی خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە ئازیزە بکەن و لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا ناوەندێکی میدیایی پێشەنگ و بەسەنگ و کاریگەر بن.

لەم بۆنەیەدا، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سلێمانی دووپات دەکەینەوە و بە هیوای هەنگاوی نوێتر و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان. 

هەر سەرکوتووبن. 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی٨ـی٢٠٢٣