Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دڵشاد شهاب": کۆمسیۆنی عێراق ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی هەرێم"

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، لەبارەی پرسی هەڵبژادنی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە پرێنس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا گوتی": شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، مەبەست لەوسەردانە  سوود وەرگرتنە لەکات و وەرگرتنی بۆچوونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادنی خۆلی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی سەرۆکی دیوان لەگەل ئه نجوومەنی کۆمسیاران کۆبووە و کۆمسیۆنی عێراق پێشوازیان لەو کرانەوەیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد، پێشتریش ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم گوتیشی": داوامان لە کۆمسیۆنی عێراق کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەوان سەرەڕای ئامادەیی خۆیان بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان پێیان وابو هێشتا دیارنیە و لە دانوستاندان لەگەل حکوومەتی عێراق، مەرج نییە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەوادەی خۆی بەڕێوەبچێت.

دڵشاد شهاب ڕوونی کردەوە": داوامان لە کۆمسیۆنی عێراق کرد سوود لە فەرمانگەکانی خۆیان وەربگرن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، چونکە لقەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێم هەن و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە دەتوانن ئەو لقانە ئامادەکاری بۆ هەڵبژڵردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

قائید میرۆ