Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رێبوار تاڵەبانی: بۆ چارەسەری بنەڕەتی پێویستە دوو هەنگاو بنرێت

هەولێر_KDP.info_  ڕاوێژکاری  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گوتی: بۆ ئەوەی کێشەی زەوی جووتیارانی کورد لە کەرکوک بەیەکجاری چارە بکرێت پێویستە دوو هەنگاو بنرێن، ئەوانیش جێبەجێکردنی  ماددەی 140 و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە  دژی کوردن.

ڕێبوار تاڵەبانی ، ڕاوێژکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نوێنەرانی کورد لەسەر هێڵن بۆ چارەکردنی کێشەی زەوی کشتوکاڵی کورد لە کەرکوک، بەڵام ئەمە چارەی بنەڕەتی نییە و پێویستە دوو هەنگاو بنرێن بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە لە بنەڕەتدا چارە بکرێت ئەویش جێ بەجێکردنی مادەی 140و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی  سەرکردایەتی سەورەیە، ئەگەر نا ئەوکێشەیە بەتەواوی چارە نابێت.
ڕێبوار تاڵەبانی گوتیشی: لەساڵی 2020ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سەورەی پێشووی بەعس  داوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە ، بۆیە پێویستە سکاڵا بکرێت و هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت کە زەوی کوردیان داوەتە عەرەب بۆیە پێویستە ئەوە هەڵوەشێتەوە.

تاڵەبانی باسی لەوەشکرد ، هیوادارین بڕیارێک لەبەرژوەندی جوتیارانی کورد دەربکات لەبارەی زەویە کشتوکاڵیەکان ،چونکە کوردی نوێنەری لەو لیژنەیە هەیە.

بڵند ئیبراهیم