Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

38ساڵ بەسەر بوردۆمانی ئوردۆگای زێوە تێدەپەڕێت

رۆژی 9ی حوزەیرانی 1985 رژێمی بەعسی لەناوچوو، بە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ھێرشی کردە سەر زێوەی رۆژھەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامی بوردۆمانەکەدا زیاتر لە 150 ئاوارە شەھیدبوون، شایەتحاڵێکی رووداوەکەش دەڵێ: چەندین جار ھاوڵاتیانی سڤیلی ئاوارەی شۆڕش بوونەتە ئارمانجی فڕۆکە جەنگیەکانی بەعس لە زێوەی رۆژھەڵاتی کوردستان.

خۆشەوی کانیەلنجی، شایەتحالی بوردۆمانەکەی زێوە بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند": دوای ڕێککەوتنامەی خیانەتی جەزائیر بە ھەزاران ھاوڵاتی باشووری کوردستان بە ڕەتکردنەوەی زۆڵم و ستەمی رژێمی ئەوکاتی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان بەرەو ئێران ئاوارەبوون و بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانە لە کۆمەڵکەی زێوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نیشتەجێبوون، بەپێی ئامارێکی بەردەست 17 ھەزار پەناھەندەی کوردستان لە زێوە نیشتەجێبوون و زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون.
ئەوشایەتحاڵەی بوردۆمانەکەی زێوە دەڵێت": کۆمەڵگەی زێوەی ئاوارە نشین نۆ جار بووەتە ئارمانجی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی ئەوکاتی عێراق و بەداخەوە رۆژی 9ی حوزەیرانی ساڵی 1985 ژمارەیەک فڕۆکەی رژێم کارەساتی نایەوە کاتێک بەچڕی بوردۆمانی زێوەیان کرد،  لە ئەنجامدا 150 کەس شەھید بوون و زیاتر لە 370 کەسیش برینداربوون، بەشێکی زۆری بریندارەکان تا ئێستا بەھۆی برینەکانیانەوە دەناڵێنن و کەمئەندامن.


خۆشەوی کانیەلنجی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد": لەکاتی بۆردوومانەکەدا خەڵکی رۆژھەڵات بەھانای ئێمەوە ھاتن و ھاوکارمان بوون لە ناشتنی تەرمی شەھیدەکانمان، خەڵکی ئاوارەی زێوە دووجار ئاوارەبوون و دوای چۆڵکردنی زێوە ڕوویان لە ناوچەکانی ملگەوەڕ و نەغەدە و شنۆ و ناوچەکانی دیکەی رۆژھەڵات کرد.
سەبارەت بە زیانلێکەوتووانیش پێویستە حکوومەتی ئێستای عێراق کە میراتگیری حکوومەتەکانی دیکەیە قەرەبوویان بکاتەوە،  لەڕووی دەستووری و یاسایی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی زێوە ئەرکی بەغدایە.
قائی