Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەڵگورد شێخ نەجیب": سەنتەرێکی بازرگانی لە ئیدارەی سۆران دەکرێتەوە"

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرایکرد، سەنتەرێکی بازرگانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە و دەشڵێن: لەسەردانی چەند رۆژی رابردوودا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران داوامان کردوە مەرزی کێلەشین لەنێوان ھەرێم و ئێران بکرێتەوە.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند"  دەمانەوێ وەبەرھێنەران بۆ  سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاکێشین، لەھەموو بوارەکانی وەبەرھێنان کار بکەن و کەرتی وەبەرھێنان گەشە بکات لە ئیدارەکە، لەگەڵ ئەوەشدا کار دەکەین بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،  چونکە بەھۆی بەرفراوانی سنوورێکە دەرفەتی بازرگانی  تێدا زۆرە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی": 
لە چوارچێوەی سەردانەکەی شاندی ھەرێمی کوردستان  بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران باسمان لە کردنەوەی مەرزی کێلەشین کرد
کە دەکەوێتە سنوری قەزای سیدەکان.
ھەلگورد شێخ نەجیب ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" دەروازەی کێلەشین ھەرێمی کوردستان و ئێران پێکەوە دەبەستێتەوە ئەمەیش ئەگەر بکرێتەوە ھەنگاوێکی دیکەیە بۆ ھاتووچۆی ھاوڵاتیان و جووڵەی بازرگانی لە سنوری ئیدارەکەمان و کاریگەری لەسەر دەرفەتی کاریش دەبێت.
قائید میرۆ