Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان ‏كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/6/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سیر مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربایجان له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان، بیروڕاى گۆڕییه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ‏به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتیاریدا. له‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌ ‏ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏و ڕێكاری‌ پێویست كرا كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ‏به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربایجان له‌ میونشن بڕیارى لێ ‏درابوو.‏

سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر ‏بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.