Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەرێمی کوردستان کار لەسەر گۆڕانکاریی کەشوھەوا دەکات

هەولێر -KDP.info- سبەی ڕۆژی جیھانیی ژینگەیە و گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ژینگەی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، پلانی ئەمساڵ تایبەتە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و ڕێژەی سەوازیی لە سنووری شارەوانییەکان بەپێی ستانداردی جیھانی نییە.

ئەحمەد محەمەد، گوتەبێژی ئەنجومەنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێمە بەپێی یاسای ژمارە ھەشتی ساڵی 2008 کار دەکەین، ھەرچی پڕۆژە ھەیە لە کەرتەکان پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ژینگە ھەیە، لەبەر ئەوەی پێویستە ڕەچاوی پاراستنی ژینگە بکرێت لە کاتی جێبەجێکردنی ھەر پڕۆژەیەکدا."

گوتەبێژی ئەنجومەنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: "پلانێکمان ناردووە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بۆ کارکردن و پلانی ئەمساڵمان تایبەتە بە گۆڕانکارییەکانی کەشو

ھەوا، چونکە ئێستا جیھان کار لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت."

ئەحمەد محەمەد ڕوونی کردەوە: "سنووری شارەوانییەکان بەپێی داتای وەزارەتی شارەوانی ڕێژەی سەوزایی لەناو شارەکان 18%-ە، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ستانداردی جیھانی نابێت ڕێژەی سەوزایی 25% کەمتر بێت، پێویستە کار بکرێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان، چونکە بەردەوام ھەرێمی کوردستان لە گەشەکردنە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و کارگە و پڕۆژەکان بەرەو ھەڵکشانە، ئەمانەیش ھۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە."

قائید میرۆ