Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕافع عیساوی دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە رافع عیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد.

ڕۆژی یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕافع عیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.