Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. خەلیل غازی: حەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر ماددەی 14ی بودجە دەدرێت

بەغدا –KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت و پێشبینی دەکرێت پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە دەنگدان ئەگەر ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەکەین حەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەش لەسەر ڕێککەوتنی لایەنە عێراقییەکان وەستاوە، ئەگەر ھەتا حەفتەی داھاتوو بگەنە ڕێککەوتن، پرۆژەیاسای گشتیی بودجە دەخرێتە دەنگدان و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات.''

د. خەلیل غازی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێمە ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان وەک خۆی پەسەند بکرێت، چونکە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و حکوومەت پرۆژەکەی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە، بە پێچەوانەوە ھەر دەستکاریکردنێک زیان بە ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.''

 

قائید میرۆ