د.محمد خدر مولود
له ئه‌ده‌بیاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و مێژووی هاوچەرخ دا كه ئه‌ده‌بیاتێكی شۆڕشگێڕی و مێژوویەکی ڕەسەن و دەوڵەمەندە، شۆرشی 26ی گوڵانی 1976 به هەستانەوەو درێژه‌پێدەری شۆڕشی ئه‌یلوول دانراوەو هەژمار کراوە.
هه‌مدیس گوڵان مل نەدان و نەچەمانە و خۆ بەدەستەوەنەدان و بەرخودانە، ئەو هەڵسانەوەیەیە کە شکستی بە نسکۆ هێناوە و هاوکێشەی نێودەوڵەتی رێکكه‌وتنامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئاداری 1975ی جه‌زایری نێوان سه‌دام حوسێن و شای ئێرانی ئاوەژوو کردۆوەتەوە و جیهانی بەرامبەر پرس و دۆزی بێ کەسترین نەتەوەی دونیا ڕوو زەرد و شەرمەزار کردووە.
گوڵان، هەر زوو خۆرێكخستنه‌وه‌ی پارتایەتی و پێشمەرگایەتییە لە شانە و دەستەی نهێنی و ئاشکرایی جەماوەر و خەڵکی شۆڕشگێر و تێکۆشەر و سەرەتا لە ناوچەی گەڵالە و باڵەکایەتییەوە دواتر ناوچە و شوێنی دیکەی کوردستانی تەنییەوە، بە رابەرایەتی و رێنمایی مستەفا بارزانی باوکی نەتەوەیی و جێبەجێکردنی یەکسەر و راسته‌و‌خۆی مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و وەک دوو ڕۆڵەی تێکۆشەڕی بارزانی باوک و دوو سەرکردەی فریادرەس پاشان بە ئامادەبوونی راستەوخۆیان لە نێو کۆڕی خەبات و لە نێوجەرگەی مەیدانی تێکۆشان‌دا بە چەشنێ ببێتە بروسکە وەڵامێ بۆ دۆست و دوژمنی ناوخۆ و دەرەکی و بۆ تەواوی بەند و برگەکانی رێککەوتنە خیانەتکارییە نێودەوڵەتییەکەی جەزایر.
لە پشت پەردەی ئەم رێککەوتنەدا بە جۆرێ لە جۆرەکان ئەمریکا، یەکێتی سۆڤیەت و نەتەوەیەکگرتووەکانیش لێی ئاگادار و بەشداربوون و زلهێزەکانی دیکەی دونیاش لە وانیشەوە فەرەنسا و بەریتانیا لە بەرخاتری چاوی کاڵی بەغداو تاران‌دا ورتەیان لێوە نەهات و قسەیەکی خێریان بۆ کوردی بێکەسترین نەتەوەی دونیا نەکرد. کە ده‌ڵێین 6ی ئازاری1975ی جه‌زایر رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو، به‌تایبه‌تی بۆ له‌باربردنی پرسی كورد و شۆرشه‌كه‌ی رێكخرابوو، جۆری رێككه‌وتنه‌كه خۆی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ، له نێوان دوو وڵات و نەتە‌وه‌ی وه‌ك ئێران و عێراق فارس وعه‌ره‌ب، له وڵاتی سێیه‌م جه‌زایر، به ئاگاداری هه‌ردوو بلۆكی زلهێزی ئه‌مریكی و بێده‌نگی و پێخۆش بوونی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هاتبووه سازكردن، تا ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات عێراق و ئێران بۆ له‌ناو بردنی پرسی كورد و شۆرشی ئه‌یلوول گه‌لێ سازشیان له‌سه‌ر خاك و سنووری خۆیان بە خاك و نیشتیمانی كورد بۆ یه‌كتری كرد.
ئه‌و سازشه‌ی ئه‌و ساڵه لە 6ی ئازاری 1975دا لە نێوان عێراق و ئێران كرا به واژۆی محه‌مه‌د ره‌زا په‌هلەوی و سه‌دام حوسێنی و به ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشتی راستەخۆی هه‌واری بۆمیدین به‌رێوه چوو، واژۆیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و دیكۆمێنته‌ی حوكمی شۆڤینییانه و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌درلێكراو و سته‌مدیدەی بێ پشت و پەنا هەروا دیکۆمێنتێکی زلهێز و باڵادەستانەی خۆسەپاندنە، بەسەر پرس و دۆز و خاکی نەتەوەیەکی بێ کەسی وەک کورد، مەگەر ئەوسا وەک مستەفا بارزانی گوتەنی ( تەنیا چیاکان دۆستی بوون ).
به‌دیوێكی دیكه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و غه‌در و سته‌مه‌ی له كورد كراوه، كه خۆی له چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه، له‌وساوه ناوچه‌كه چه‌ندین ده‌رهاویشته‌و لێككه‌وته‌ی مه‌ترسیداری به‌دوای خۆیدا هێناوه، نه‌ك هه‌ر بۆ عێراق و ئێران، بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌ش چه‌ندین شه‌ڕ و جه‌نگی مه‌زن و قه‌یران و گرژی و ناكۆكی به‌دوایی خۆیدا جێهێشتووه، بەڵکو بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان ناوچەیەکی هەڵایساوی پڕ لە گرفت و ئاریشەی سیاسیی و ئابورییە.
ناوچه‌یه‌ك ئه‌وسا له ساڵی 1975 گه‌ر ته‌نیا شۆرشی كورد و پرسی كوردی تێدا هه‌ڵایساو بووبێت و مه‌به‌ستیان بووبێت به رێككه‌وتنێك دایمركێننه‌وه، وا ئێستا هه‌مان ناوچه به چه‌ندین جه‌نگی مه‌زن و شه‌ڕ و قه‌یران و گرفت و ئاستەنگ تێپه‌ڕیوه و تێده‌په‌ڕێت و ته‌واوی وڵاتانی ناوچەکە و هه‌رێمه‌كه به قه‌یران و گرفت و گرژی و شه‌ڕهه‌ڵئاوساون و تێکقژاو و تێکئاڵاون و هیچ كامێك له‌و وڵاتانه‌ی ناوچەکە بەتایبەتیش ئێران و عێراق و وڵاتانی دەرودراوسێیان نابینرێ، وه‌ك به‌رمێلێكی بارووتیان لێ نه‌هاتبێ و له ئان و ساتی خۆیاندا له ته‌قینه‌وه‌دا نه‌بن.
26ی گوڵان له رۆژانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه، له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌یدا له نێو ژیله‌مۆی ئه‌یلوله‌وه پشکۆی گەشاوە بوو تا راپه‌رینی ئازاری 1991 ئه‌و شۆڕشه بوو به چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و دژواری ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه، دیارترینیان شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ و هێڕش و په‌لاماره پیلان بۆداڕێژراوه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی سوپای عێراق و حزبی به‌عس بوو، هه‌ر له راگوێزان و جینۆسایدکردنی بارزانیانی قوشته‌په و هه‌ریر و به‌حركه‌وه تا بۆردومانی زێوه و قۆناغه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و سوتماكردنی خاك، هه‌موویان هه‌ر له بالیسان و شێخ وەسانانەوە تا گه‌رمیان و هەڵەبجە و بادینان به مه‌به‌ستی جینۆساید و ئەنفالكردن پیاده‌ده‌كران.
ده‌بێ بۆ مێژوو بگوترێ گوڵان به‌قه‌د چیاكانی كوردستان خۆراگر و نه‌به‌رد و قاره‌مان بوو، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودان په‌یامی نیشتیمانی شۆرشگێڕی و قارەمانیەتی پێشمه‌رگەکانی رێبازی بارزانی بوو، به‌ڵكو هۆكاری هه‌ره گرنگیشی له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه په‌رچه‌كرداری ئه‌و سته‌م و زوڵم و خۆسه‌پاندن و شۆڤینیه‌تی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانی جوگرافیا و مێژووی ده‌رودراوسێی كوردستان و گه‌له‌كۆمه‌كی و خیانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بوو كه له جه‌زایر له 6ی ئازاری 1975دا پیادەکرا.
کورد و کوردستان لەم سەردەمەدا به‌رامبه‌ر رۆژگاری سه‌خت و شەڕی نا به‌رامبه‌ر و هێرشی نوێترین چه‌كی كوشنده و قه‌ده‌غه‌ی سه‌رده‌م له فرۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ر و جۆره‌ها رۆكێت و چه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتووی وڵاتانی دونیا نه‌ك هه‌ر نه‌چه‌مایه‌وه بەڵکو بە سه‌بری ئه‌یوبی به‌رخودان و قاره‌مانیەتی پێشمه‌رگه له خۆ بردووه‌كان بوو شه‌و و رۆژی پڕ له ئاسته‌نگیان كرده تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كان له داستانی خواكوڕك و خواكوڕكیش مژده‌ی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌مساڵ كه یادی چل و حەوت ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی گوڵانه، كوردستان و شۆرش و راپه‌ڕینه‌كانی، كوردستان و پرسه ڕه‌وایه‌كه‌تی له مێژه ئه‌زموونی قۆناغی نێو شاخ و قۆناغی شۆڕشگێڕایه‌تی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه‌و گه‌یشتۆته قۆناغی شارستانی و بونیاتنان و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی كایه‌كانی ژیان كه خۆیان له حوكمڕانی ده‌وڵه‌تداری و چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی په‌رله‌مانی و حوکمەتایەتی و خۆبه‌رێوه‌بردنی حوکمڕانی سەردەمیانە ده‌بینێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نی سیاسی نیشتیمانیی و کوردستانی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی دوێنێ و ئەمرۆی دا له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستاندا له ساڵی 1992 وه سه‌ركه‌وتووانه سەرکردایەتی قۆناغه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه تازه‌یه‌ی حوكمداری كردووه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
لەم بارەیەوە گەر سەیری هەرێمی کوردستان لە وێنە گشتی و مەزنەکەیدا بکەین هەولێر وەک باخچەیەکی ڕازاوەی دیموكراتی و فره‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی ده‌بینرێت له ناوچه‌یه‌كە دا کەچی بەغدا و تاران و ئەنقەرە و دیمەشق تەنها لە بیابانێکی وشك و برینگی یه‌كتر قه‌بوڵ نه‌كردن دەچن و تا ئه‌و ئاسته‌ی هزری نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانی ناوچه‌كه، هزری عەرەبی و فارسی و تورکی نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌یان پێ قبووڵ نه‌كرێت و به‌چاوی هاووڵاتی پله دوو و پاشكۆ سه‌یری کورد و نەتەوەی دیکە بكە ناوچەکە هەر بیابانی وشک و برینگی خودان بەرهەم هێنەری حوشترالووک دەبێ.
ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای حوكمداری كوردستانی باشوور، وێرای بوونی هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و ڕه‌خنه و كه‌مووكوڕی و په‌تای گه‌نده‌ڵی له سێكته‌ره‌كانی كاری ده‌وڵه‌تداری دا، زۆر گرنگه به بایه‌خه‌وه وه‌ریانگرین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و له روانگه و دیدی چاكسازی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام له خه‌می هێنانه‌پێشی توانای تازه‌و دروستكردنی سه‌ركرده‌ی گه‌نج دابین.
له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆشدا، زۆر گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌یێك بكه‌ین و به‌راوردێكی دوێنی له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا بكه‌ین و له‌وه‌ش وردبینه‌وه كه كوردستان له سه‌رده‌می خه‌بات و تێكۆشانی شۆڕشی گوڵان دا به چه‌ندین قۆناغ دا گوزه‌ری كردووه، رابه‌ر و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به ئاگا و وشیاریی و به لێزانی و كارامه‌ییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ستیارترین جومگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی كردووه‌و له‌پاڵ كاره مه‌زنه‌كانی دا، په‌تای شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی بنبڕكردوه‌و به ووشیارییه‌وه سه‌یری هه‌موو ئه‌و پلانگێڕییانه‌ی كردووه و هاوكێشه‌كانی پیلانگێڕانی ئاواژوو كردۆته‌وه و بۆ چه‌ندین جاریش بۆتە فریادرەس و ئەزموونی حکومەتمەداری و سیستەمی پەرلەمانی له لێواری له‌ناوچووندا رزگار كردووه‌و گوڕوتینێکی دیکەی بە جۆشتری بەخشیوەتە ژیانی سیاسی و دیموکراتی هەرێمی کوردستان.
ئاخر، له قۆناغه جیاجیاكانی گوڵان دا كه دوژمنان و پیلانگێڕان هه‌ر سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان به ئامانج گرتبوو و گرتووه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه کوردستان بە ئامانجی كۆتایی و سه‌رفرازی خۆی نه‌گات و لە بەرامبەر پرس و دۆزه نیشتیمانییه ره‌وایه‌كه‌شی بێ هیوا و بێهێز بێ یا بپووكێته‌وه‌و له ڕه‌گ و ریشه‌وه، پرسێک نەمێنێ بەناوی دۆزی نیشتیمانی نەتەوەیی.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچوونه له ناوخۆدا شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش و پاشان گه‌له‌كۆمه‌كی و ئه‌و پیلانگێڕییانه بوو له دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه و ئێستایش بەدەستییەوە دەناڵێنین.
گرنگە ئێستا هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان چاویان لە ئایندەیەکی گەشتر بێ و لە یەکتری بە هەنجەت نەبن و بڕوبیانوو بۆ یەکتری بەداوێ وەنەکەن و کوردستان و وێنە گشتییەکەی، پێشکەوتنی بەردەوام و پێکەوەژیانی سەرفرازانە و گەیشتنە ئامانج و مەبەست هەمیشە داواکاری نیشتیمانی نەتەوەییمان بێ.
هەولێر 25-5-2023