Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. خەلیل غازی: ھیچ پارەیەک لە پشکی ھەرێمی کوردستان کەم ناکرێـتەوە

د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێشتا لیژنەی دارایی کارەکانی ڕاپۆرتی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجەی تەواو نەکردووە، لەبەر ئەوەیش تا ئێستا نازانرێت ڕۆژی شەممە دەخرێتە دەنگدانەوە یاخۆ بۆ ڕۆژێکی دیکە دوا دەکەوێت، بەڵام خەریکی پێداچوونەوەین و حەفتەی داھاتوو ھەر دەخرێتە دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق.''

دەربارەی پشکی ھەرێمی کوردستانیش ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتی: "تا ئێستا ئەو بڕگە و ماددانەی ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق کە پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستانەوە گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە.''

د. خەلیل غازی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بە ھیچ شێوەیەک ھیچ بڕە پارەیەک لە پشکی ھەرێمی کوردستان کەم ناکرێتەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێ بەبێ کەمکردنەوەی پارەش ئەو ماددە و بڕگانەی پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستانەوە دەستکاری نەکرێن و وەک خۆیان، چوون لە حکوومەتەوە ھاتوون، لەناو یاسای بودجەدا پەسەند بکرێن.''

قائید میرۆ