Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە یەکڕیزی دەکەنەوە

هەولێر -KDP.info-شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردنی نێوخۆی هەرێم، هاوکات جەختیشیان لە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

لەژێر رۆشنایی دەستپێشخەری سەرۆک مەسعود بارزانی، و لە چوارچێوەی سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و، لەلایەن مستەفا سەید قادر ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەکە و، بەشێک لە سەرکردایەتییان لە هەولێر پێشوازی کران.

جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و، پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، جەختیش لە یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.