Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دکتۆر مەردان خدر: هەمیشە دەرگامان بۆ خەڵکی خۆمان کراوەیە

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، هەمیشە دەرگامان بۆ خەڵکی خۆمان کراوەیە و هیچ جیاوازی لە نێوان خەڵکی هیچ ناوچەیەک ناکەین و گۆڕانکاریی حزبیشمان بۆ دوو ئامانجە، ئەوانیش کاراکردنی ئۆرگەکانەکانی پارتی کە جێگەی ڕەزامەندیی ڕێکخستنەکانمان بێت و ئامانجی دووەم بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین.

دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە حوکمی ئەوەی سنووری ئێمە دوو قەزا لە خۆ دەگرێت و فراوانە، ئەوانیش قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش، بەڵام توانیومان باڵانسێکی باش لە نێوان هەردوو قەزای سەر بە لقی نۆی پارتی ڕابگرین، بۆیە بە حوکمی ئەوەی لق لە ئاکرێیە زیاتر سەردانی سنووری قەزای بەردەڕەشمان کردووە بۆ مەبەستی جیاجیا و گوێمان لە داواکارییان گرتووە و هەوڵی چارەسەرکردنمان داوە و دەرگای لقیش هەمیشە بۆ خەڵک کراوەیە، بۆیە ڕاگرتنی باڵانس لە نێوان خەڵکی ئەو دوو قەزایە زۆر ئاسانە، چونکە ئێمە جیاوازی ناکەین و هەمووان خۆشەویستی ئێمەن و بە ئەرکی خۆمان دەزانین خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین.''

دکتۆر مەردان خدر گوتیشی: ''مەبەستمان لە گۆڕانکاریی حزبی ئەوەیە کە دوو ئامانج بپێکین، ئەوانیش ئۆرگانی پارتی لە سنووری لق ئەکتیڤ بێت و جێگەی ڕەزامەندیی ڕێکخستنەکانی پارتی بێت و ئامامانجی دووەم بتوانین زیاتر خزمەت بکەین، کە ئەو دوو فاکتەرە هەبێت گۆڕانکاری دەکرێت، بۆیە گۆڕانکاری دەکەین و بە قۆناغ دەبێت و پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە هەر شوێنێک و ئۆرگانێکی پارتی ئەو ئامانجانەی باسمان کرد جێبەجێ بکرێت گۆڕانکاریی لێ دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم