Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وانە‌یە‌كی گرنگ

ھاودە‌نگ فاروق

ئەو داوایەی سەرۆك بارزانی، كە دەڵێت: بۆ حوكمدان له سه ر ڕێباز و مێژووی بارزان، له سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان و پاكیی شێخ عه‌بدولســـه‌لام و شـــێخ ئه‌حمه‌د و خه‌باتی مه‌لا مستەفا، تەكەز بكه‌ن، نەك له ســـه‌ر ئێمه، گوتەیەكی زۆر گرنگ و جومگەییە و كاریگەری لەسەر زۆر چەمك و مەسەلەی دی هەیە.

هەڵوەســـتەكردن لەســـەر ئاماژەكانی ئەودیوی داواكەی ســـەرۆك بارزانی چەندین ڕەهەندی هەیە و هیچـــكام لەڕوانگەكانیش، گۆشەكەی تەنیشتی هەڵناوەشێنێتەوە، بۆ نمونە: ئەگەر لەڕووی سایكۆلۆژییەوە سەرنج بدەین؛ ئەو گیانی خۆ بە گەورەزانینە لە مرۆڤدا دەكوژێت كە هەمیشە خۆی بە باشترین و باڵاترین و كردارجوانترین دەبینێت، چونكە بارزانی وێڕای ئەوەی توانیویەتی مێژوو بۆ نەتەوەیەك دروســـت بكات، كەچی دەڵێت: لەســـەر بنەمای كارو كەموكووڕیی ئێمە هەڵســـەنگاندن بۆ ڕێبازی بارزانی مەكەن! . واتە سەركردەیەك كە هەموو ژیانی بۆ دۆزی گەلەكەی تەرخان كردووە، هێشتا لەخۆی ڕازی نییە! ئەمەش بۆ ژیان و ئەزموونی هەمووان وانەیەكی زۆر گرنگ و كاریگەرە. مرۆڤ ئەگەر بتوانێت مێژوویەكیش دروست بكات، هێشتا نابێت پێی وابێت كە خۆی باشترین و بێخەوشترین مرۆڤە.

لەڕووی نەریتی سیاسیشـــەوە، بێگومان پیشـــاندانی ڕێگایەكە بە ســـەركردە و سیاسییەكانی كوردســـتان و عێراق و تەنانەت ڕۆژهەڵاتیش، كە نەكەن لەخۆ بایی ببن و پێیان وابێت كارەكانیان نمونەی باڵان؛ نا! نموونەی لەوان باڵاتریش هەن.

لێرەدا ســـەرۆك بارزانی دەیەوێت گیانی خۆپەســـەندیی زۆرینەی ســـەركردەكان بكوژێت، كە ئامادە نین بە وشەیەكیش ڕەخنە لە خۆیان بگرن، یان بە ئاستەم خوێندنەوە بۆ دیوی دووەمی كار و بەرهەم و ڕەفتارەكانیان بكرێت.

بارزانـــی دەڵێـــت: ئەوەی كردوومانە كەموكووڕی تێدا بووە، كەچی نەریتی سیاســـیی باوی ڕۆژهـــەڵات دەڵێت: نموونەكەی من نموونەی باڵایە، ئەگەر تۆ ڕەخنەیەکم لێ بگریت، لە سێدارەت دەدەم!

ئەمە جیاوازییەكە. لـــەڕووی ڕووحیشـــەوە، پێی گوتین كە ڕێبازی بارزانـــی بریتییە لە عەقیدەو كۆمەڵێك چەمكی بـــاڵای ڕۆحی، نەك بریتی بێت لە كۆمەڵیك هەنگاوی سیاسی كە بە هەڵەی سیاسییەك یان بەرپرسێك بخرێتە ژێر ڕەخنە. دەبێ ئەو تێگەیشتنە بچەسپێت كە بنەمای ڕێبازی بارزانی كۆمەڵێك چەمكی ڕووحی مرۆیی باڵان و بەر لە هەرشتێك ئامانجیان ئەوەیە ڕیفۆرمی نەریت و تێگەیشـــتنەكان بكەن، نەك پرۆســـەیەكی سیاســـی بێت و بە هەڵەی بەرپرسێك یان كەسایەتییەكی سیاسی لەكەدار بکرێت.