Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ KDPیه‌وه‌ درووستكردنی چەند ناحیەیه‌كی تازە له‌ پارێزگای هه‌ولێر بزانه‌

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، پارێزگای ھەولێر لەرێگەی نووسراوێکەوە داوای لە ئێمە کردووە کۆبوونەوە ئەنجامبدەین لەبارەی دیاریکردنی سنووری ھەردوو قەزای عەنکاوە و پیرمام و ھێنانەکایەی چەندین ناحیەی تازە، بۆیە بڕیارە وەکو ئەنجوومەن لەبارەیەوە کۆببینەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، کە لەوانە قەزای عەنکاوە وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری لە سنووری شارەوانی ناکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، عەلی ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نووسراوێکمان لەپارێزگای ھەولێر لەلایەن پارێزگاری ھەولێر بۆ ھاتووە داواکاری چەند خاڵێکی کردووە کە بخرێتە بەرنامەی کۆبوونەوە، کە ژمارەی نووسراوەکە 4276 کە گەیشتۆتە دەستی ئێمە و باس لەوە دەکرێت دوای ھەردوو فەرمانی کارگێری 876 و 877 لە 15-2-2022 کەتایبەت بوو بە ھێنانە کایەی قەزای عەنکاوە و قەزای پیرمام".

ناوبراو دەڵێت: "سەبارەت بەقەزای عەنکاوە بەھۆی ئەوەی ھیچ گوند و کۆمەڵگایەکی لەسەر نیە ھەروەکو خۆی دەمێنێتەوە و سنووری شارەوانی وەکو پێشووتر دەبێت، سەبارەت بەقەزای پیرمام لە سەڵاحەدین کە لەم گەڕەکانە پێکدێت، خۆشناو، سەری بڵند، راپەڕین، سەربەن، پیرمام زیارەت و ماوەلۆ، بۆیە پێشنیاز دەکەین بەترازاندنی ناحیەی دارەشەکران لەسنوری قەزای خەبات بەقەزای پیرمام بەگشت گوندەکانیەوە کەناوەندی گوندی قەرەقاجینە و گوندەکانیشی قەرەقاجین، زەرواو، گردی ماوان و مام خالان و ڕەشوانی نور و ڕەشوان یوسف و خاڵوان و خاڵوانی سەروو، ھەروەھا کەورەسۆر، گردمامک و سوملیانی سەروو، سوملیان خواروو، گۆپاڵ و چێلەسپی و بیرکان و گەرودەلالان و مەنداوە و جمەبگز و چرە و تووە، بانە، ھەبابان، کودەریان، قه‌په‌کیان، کاوانیان، واوەخلان، شیوەپەلک و زەرگەزەوی و چنارۆک و تلپەزەرد".

ھاوکات دەشڵێت: "ھێنانەکایەی ناحیەی کۆرێ لە کۆمەڵگای کۆرێ کە ئەم گوندانەی پێدەبەسترێتەوە، گەڕەکی باخچان، بەربیان، دەربەند، شێخ باۆکر، ئازادی، کۆڕێ نوێ و گەڕەکی شارەوانی، ھەروەھا گوندەکانی حوجران، ئارماوانی سەروو و ئارماوانی خواروو، زرگۆز، ئاژگە، شێخ مەموودیان و دیوین، ناوکەندانی خواروو و ناوکەندانی سەروو، زێبارۆک و گردەچاڵ، تەوسکە و گۆڕەشێر و بیرێژی و گوندی شیوەماسی".

عەلی ڕەشید گوتیشی: "لە نووسراوەکەی ئاڕاستەی ئێمە کراوە ئەوەش ھاتووە کە ھێنانەکایەی ناحیەی خانزاد لە کۆمەڵگای بەستۆرە، ئەم گەڕەکانە لەخۆ دەگرێت، گەڕەکی ئازادی، گوڵان، رزگاری، بەستۆرەی نوێ، ھەروەھا گوندەکانیش، دڕەش، پەرپیتان، تۆپزاوە، سێگردکان، کلاوڕەش، حاجی کالۆ، قەڵامورتک، ساوەگول، شیناوە و گەلیاوە، داوداوە، بانەمان، سێوەکە، شیوەپەمۆیان، دونگزاوە، گراو، ھەنارە، بناو، کانی رولکان، گۆمەسپان، خۆرخاوە، دێرێ، سەرسۆل، سەرۆکانی وسۆلێ و شێخانی ھەرکیان، پانکان، بەربیانی گەورە و بەربیانی بچووک، دارە بزمارە، ھەرشەم، کەپران، میراخۆر و دەربەندی سەید خواروو، دەربەندی سەید سەروو، دێرێ و گۆمەسپان و دەربەندی گۆمەسپان".

ڕەشید ڕوونیشیکردەوە: "ھێنانەکایەی ناحیەی بناری سەفین لەگوندی زیارەت و قەلاسنجی سەروو و قەلاسنجی خواروو، عاڵاوە و خۆران و سارتکە و قیرژە و حاجی ئەحمەد و سۆرەبان، جگە لەوەش ترازاندنی چەند گوندێک لە ناحیەی ھیران و بەستنەوەیان بە ناحیەی بناری سەفین، ئەوانیش زیارەت، سولاوکی سەروو، سولاوکی خواروو، ناودارۆکان و بیرۆکان، ترازاندنی گوندی کێشکە لە ناحیەی شۆڕش و بەستنەوەی بە ناحیەی بناری سەفین".

 

بڵند ئیبراھیم