Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"سێیەم کاروانی ھاوکاریی دھۆک ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک سێیەم کاروانی ھاوکاری ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا و جێگری پارێزگاری دھۆکیش دەڵێ، ھاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی بەردەوام دەبێت.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆک لەسەر بانگەوازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  بە ڕێژەیەکی بەرچاو ھاوکاری لەلایەن خەڵکی سنووری دھۆک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەزەکەی ڕۆژی ٦ی شوباتی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کۆ کراوەتەوە، پێشتر دوو کاروانی ھاوکاری لە دھۆکەوە ڕەوانە کراوە و ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ھاوکاری ڕەوانە دەکرێت.''

جێگری پارێزگاری دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "کاروانی ھاوکاریی ئەمڕۆی دھۆک لە خۆراک پێک ھاتووە، ئەو ١٠ بارھەڵگرەی ئەمڕۆ ڕەوانەی ھەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا دەکرێن بۆ دابەشکردنی بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەدا.

ماجد سەید ساڵح دەشڵێت: "ئەو ھاوکارییەی لە دھۆکەوە ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکرێت لەسەر داواکاریی ئەوانە، چونکە ئێمە زۆر کەلوپەلی دیکەمان لەنێو کۆگاکاندا ھەیە، بەڵام داوای چی بکەن، بۆیانی ڕەوانە دەکەین، گوژمەیەکی زۆری پارەش کۆ کراوەتەوە لە ئیدارەی پارێزگای دھۆک، ئەو پارەیەش پێداویستیی ئەو خەڵکەی پێ دابین دەکرێت.''

 

قائید میرۆ