به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له خاتوو ئانالێنا بێربۆك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاوه پێگه‌یشت، تیایدا وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازیى دۆستانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاتى سه‌ردانیدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژانى 7 ـ 10ى ئه‌م مانگه‌دا، جه‌خت له به‌رده‌وامیى پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیاى له هه‌رێمى كوردستان داوه.
خاتوو بێربۆك هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوه بۆ میوانداریكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له ئه‌نجامى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش له ساڵى 2014ـه‌وه له هه‌رێمى كوردستان داڵده دراون، به‌تایبه‌تیش ئاواره‌كان له هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سیحى و ئێزدى.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه خاتوو بێربۆك پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنى خۆیان دووپات كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووته‌وه كه به‌لاى ئه‌ڵمانیاوه گرنگه كارى جددى له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێت.